بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە پاش هێرشە ئاسمانییەکەی ئەمریکا بۆ سەر پێگەی هێزەکانی حەشدی شەعبی، لە وتووێژی کەناڵی جزیرە، پرسی کشانەوەی هێزەکانی بێگانەی لە خاکی ئەم وڵاتە تاوتوێ کرد.
ناوبراو وتی: عێراق بە پێی پێویست هێزی چەکداری هەیە و مانەوەی هێزی شەڕکەرەکانی وڵاتانی دیکە هیچ پاساوێکی نییە.
ئەعرەجی وتی: لە میانەی سەردانەکەی مستەفا کازمی بۆ عێراق لە سەر کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا ڕێکەوتن دەکرێت./.