بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن لە بەیاننامەیەکدا ئیدانەی هێرشەکەی ئەمریکای بۆ سەر پێگەی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە ناوچەیەکی سنوری نێوان عێراق و سوریا کرد.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە هێرشەکەی ئەمریکا لە ناوچەی بوکەمال لە چوارچێوەی دابینکردنی پاڵپشتی ئاسمانییە لە گرووپە تیرۆریستییەکانی قاعیدە و داعش، ئەو گرووپانەی کە باڵی ئەمریکا لە ناوچەکەن، بەڵام هێرشەکان هیچ کاریگەرییەکی لە سەر ئیرادەی گەلی عێراق نابێت.
ئەنساروڵڵا دەستخۆشیی لە هەڵوێستە فەرمی و نافەرمییەکانی عێراقییەکان لە ڕوبەڕوبونەوەی پرۆژەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل کردووە./.