بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوە لە پەیوەندییە گشتیەکانی ناوەندی وێنایی بەشی هونەری، تابلۆیەکی نیگارکێشی کە لە لایەن «ڕامبرانت» نیگارکێشی ناوداری هۆڵەندییەوە لە ساڵی ۱٦۳۲ کێشرابوو و ماوەیەکی زۆر نادیار بوو لەماڵێک لە «ڕۆم» دۆزرایەوە.
ئەم تابڵۆ کاتێک نیشان دەدات کە سێ پیاوی ژیر لە گەڵ مەسیح(ع) دا دیدار دەکەن.
ئەم بەرهەمە کاتێک دۆزرایە وە کە بە هۆی کەوتنە خوارەوەی لە دیوار شکابوو و بە مەبەستی چاک کردنەوەی بۆ لای کارناسان برابوو.
پێش ئەم ڕووداوە ئەم خێزانە ئیتاڵیاییە وایانزانیبوو بەرهەمەکە ساختەیە و کارناسانیش بە گومان بوون، بەڵام دواتر ئاکادیمیایەکی هونەری لە ڕووما ئەم بەرهەمەی وەک یەکێک لە بەرهەمە ڕەسەنەکانی ڕامبرانت دانا.
کارناسانی بەرهەمەکانی ڕامبرانت وایانزایبوو ئەم بەرهەمە لەناو چووە و تەنیا چەن کۆپییەکی لە سوێد و ڕووسیا بە جێماوە.
قەبارەی ٥٤×٣٤/٥ی ئەم بەرهەمە و بەکارهێنانی تەکنیکێکی تایبەت کە لە نێو هونەرمەندە لێهاتووە هۆڵەندییەکانی دەوروبەری ساڵانی ۱٦۳۰ زایینی باو بوو لەو تایبەتمەندییانەن کە ڕەسەنایەتی ئەم بەرهەمە دەسەلمێنن.