بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حیزبووڵای لوبنان لە بەیاننامەیەدا هێرشە ئاسمانییەکەی ئەمریکا بۆ سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی و شەهیدبوونی چەند تێکۆشەرێکی ئەم هێزانەی ئیدانە کرد.
لە بەیاننامەکەی حیزبووڵادا هاتووە کە هێرشەکانی ئەمریکا لە پێناو لاوازکردنی توانای هێزەکانی عێراق و سوریایە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆریستان لەم دوو وڵاتە.
بەیاننامەکە دەڵێت کە ناوچەکە تەنیا بە دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا ئاسایش و سەقامگیری بە خۆوە دەبینێت.
حیزبووڵا جەختیکردووەتەوە کە هێرشەکانی ئەمریکا ئیرادەی گەلی عێراق بۆ پاراستنی خاکی خۆیان و بەرگری لە تێکۆشەرانی ئەم وڵاتە لاواز ناکات./.