بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەزرەتی ئایەتووڵا خامنەیی لە چاوپێکەوتنی سەرۆک و بەرپرسانی باڵای دەزگای دادی ئێران و لە بەشێک لە لێدوانەکانی خۆیان ئاماژەیان بە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆمار دا و بە حەماسەتێکی گەورەی دووبارەی گەلی ئێران ناویان برد.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران چالاکی پیلانی میدیایی ئەمریکا، بەریتانیا، ڕژێمی زایۆنیستی و ژمارەیەک لە وڵاتانی بەکرێگراو و ڕوڕەشی ناوچەکە و هەروەها ژمارەیەک ئێرانیی بەکرێگیراویان بە کەم وێنە ناو برد و وتیان: ئەوان بە پشت بەستن بە هەندێک بیانووی وەک کێشەی ئابوری یان ڕەتکردنەوەی شیاوبوونی چەند کەسێک هەوڵیان دەدا خەڵک لە بەشداریکردن لە دەنگدان پاشگەز بکەنەوە.
بەڕێزیان وتیان: دوژمنان هیوایان بەوە هەبوو کە بەم کێشانەوە ڕێژەی بەشداری خەڵک لە سەدا 25 تا 30 بێت کە بۆیان مسۆگەر نەبوو.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران، کێشەی کۆرۆنا و کاریگەری لە سەدا 10 ی لە سەر بەشداری خەڵک لە هەڵبژاردنەکانیان وەبیر هێنایەوە و وتیان: سەرەڕای ئەم کێشانە، خەڵک بە بەشداری زۆرینە و پەیامی ڕاشکاوانەی خۆیان لە ساتە سەرەتاییەکانی دەنگدانەوە حەماسەتێکی گەورەیان خوڵقاند و وەڵامێکی بەهێزی نەیاران و دوژمنان و پیلانگێڕان دایەوە.
حەزرەتی ئایەتووڵا خامنەیی بە ئاماژە بە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا وتیان: ئەو هەموو کێشەیە کە لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا بینرا، ئەو شێوازە لە بانگەشە و لێدوان و هەڵوێستەی کەسێکی وەک ترەمپ و ڕووداوەکانی ئەو وڵاتە، هەر بۆیە ئەمریکییەکان بۆیان نییە باس لە هەڵبژاردنی گەلی ئێران بکەن./.