بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ئیدانەی هێرشە ئاسمانییەکەی ئەمریکای لە سنورە هاوبەشەکانی ئەم وڵاتە و سوریای کرد.
ناوبراو وتی کە هێرشەکەی ئەمریکا پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەری و یەکپارچەیی خاک و ئاسایشی نیشتمانی عێراقە و ئیدانە دەکرێت.
وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی عێراق داوای لە سەرجەم لایەنەکان کرد کە لە ئاڵۆزییەکان کەم بکەنەوە و وتی کە نابێت ئەم وڵاتە ببێتە شوێنی یەکلاییکردنەوەی ململانێکان./.