جام کوردی | JAMEKURDI
چوارشەممە, حوزه‌یران 18, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home کەلتوری

کتێبی «بنەماگەلی ئەدەبی چیرۆک»

جام کوردی - کتێبی “بنەماگەلی ئەدەبی چیرۆک” لە نووسین و کۆکردنەوەی دوکتۆر زەکەریا بزدوودە لە لایەن ماجد مەردۆخ‌ رۆحانی پێداچوونەوەی بۆ کراوە و لە لایەن توێژینگەی کوردستان‌ناسی، بڵاوکراوەتەوە.

حوزه‌یران 28, 2021
in کەلتوری
A A
0

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کتێبی “بنەماگەلی ئەدبی چیرۆک” لە لایەن تۆژینگەی کوردستان‌ناسیەوە چاپ بووە. ئەم کتێبە لە شەش بەش پێکهاتووە و مەبەستی فێرکردنی بنەماگەلی ئەدەبی چیرۆک بە خوێندکاران و هۆگرانی ئەدەبی چیرۆکە.
لە هەر بەشێکدا نووسەر یەکێک لە بنەماگەلی ئەدەبی چیرۆک وەکوو: گەڵاڵە، کەسایەتی و نمایش‌کردنی کەسەکان، گۆشە‌نیگاکان و ناوەرۆکی خستووەتە بەر چاو و لە رۆمان و کورتە چیرۆکە کوردییەکاندا نموونەی بۆ هێناوەتەوە. بۆ هەر کام لەم بەشانە سێ چیرۆکی هەڵبژاردووە و پاش هەر چیرۆکێک چەن پرسیاری هاوردووە کە سەرنجی خوێنەر رابکێشێت بۆ لای ئەو تایبەتمەندیانە کە لە هەر کام لەو چیرۆکانەدا بەرچاوترن. جیاوازی بەرچاوی ئەم کتێبە لەوەدایە کە هەوڵی داوە لە روانگەییەکی پسپۆڕانەوە، وەکوو ئەو نموونانە لە زمانی ئینگلیزیدا بۆ وتنەوەی وانەی ئەدبی چیرۆک بە کار دێن، بروانێتە ئەدەبی چیرۆک و بۆشاییەک بۆ خوێندکارانی زمان و ئەدبی و کوردی پڕ بکاتەوە. هەر وەها هەولی نووسەر لەم کتێبەدا ئەوە بووە کە چیرۆکگەلێک لە زمانی کوردیدا هەڵبژێرێت کە لە باری تەکنیکەوە سەرنج‌ڕاکێش‌تر بن.
نووسەر لە پێشەکی کتێبەکەدا دەڵێیت: “سێ ساڵ له‌وه‌ پێش، کاتێ که‌ بۆ یه‌که‌م جار وانه‌ی بنه‌ماگه‌لی ئه‌ده‌بی چیرۆکم له‌ زانستگای کوردستان، به ده‌رس، ده‌گوته‌وه‌، هه‌ر چه‌ندی سه‌رنجم دا، کتێبێکم وه‌به‌رچاو نه‌که‌وت که‌ بۆ وتنه‌وه‌ی ئه‌و وانه‌یه‌، که‌ڵکی لێ وه‌ربگرم. هه‌ر ئه‌و کاته‌ بیرم له‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ کتێبخانه‌ی کوردی چه‌ندی پێویست به‌ ئاوه‌ها کتێبێکه؛ وه‌ک ئه‌و نموونانه‌ له‌ به‌شی ئینگلیسیدا بۆ وانه‌گوتنه‌وه‌ که‌ڵکیان لێ وه‌رده‌گرم. به‌و پێیه‌ له‌ ماوه‌ی ئه‌م سێ ‌ساڵه‌دا، هه‌وڵم دا هه‌ندێک کورته‌چیرۆکی کوردی کۆ بکه‌مه‌وه‌ که‌ بۆ وتنه‌وه‌ی بنه‌ماگه‌لی ئه‌ده‌بی چیرۆک بتوانم به‌ کاریان بێنم.
جا وه‌ره‌ و به‌ چه‌ن زار و شێوەزار چیرۆک کۆ بکه‌وه‌! دیاره‌ ئه‌مه‌ کارێکی به‌ربڵاو و درێژخایه‌ن‌ و دژوارە و به‌ تاکه‌که‌سێک جێبه‌جێ نابێت. هه‌ر بۆیه‌ تیشکم خسته‌ سه‌ر زار‌ی ناوەڕاست و هه‌ندێک چیرۆکم کۆ کرده‌وه‌ که‌ هه‌م له‌ باری ته‌کنیکی و هه‌م له ‌بواری ناوه‌رۆکه‌وه‌، بۆ ئه‌و وانه‌یه گونجاو بن. دیاره‌ چیرۆکمان به‌ زار‌ی ناوەڕاست زۆره‌ و هه‌ڵبژاردن له‌ نێوان ئه‌و چیرۆکانه‌، کارێکی ئاسایی نییه‌ و پیویستی به‌ پێوه‌رێکی تایبه‌ت هه‌یه‌. ئەمن به‌ پێوه‌ری ته‌کنیک و ناوه‌رۆکه‌وه‌، ئه‌م چیرۆکانه‌م هه‌ڵبژاردووه‌ و بێ‌گومان زۆرن ئه‌و چیرۆکانه‌ی که‌ یا وه‌پێش ‌چاوم نه‌که‌وتوون و یان ماوه‌ی خوێندنه‌وه‌ی نه‌بووه‌ و ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌ نییه‌ که‌ ئه‌م چیرۆکانه‌‌ی هه‌ڵمبژاردوون، هه‌ڵکه‌وتووی چیرۆکگه‌لی ئه‌ده‌بی کوردین.
له‌م کتێبه‌دا هه‌وڵم داوه‌ بنه‌ماگه‌لی ئه‌ده‌بی چیرۆک، وه‌کوو: گه‌ڵاڵه‌، که‌سایه‌تی، گۆشه‌نیگاکان و ناوه‌رۆک، باس بکه‌م و له‌ ڕۆمان و چیرۆکه‌ کوردییه‌کاندا نموونه‌ی بۆ بهێنمه‌وه. له‌ ڕۆمانه‌کاندا زۆرتر له‌ «گره‌وی به‌ختی هه‌ڵاڵه‌« و «گوڵی شۆڕان»ـی عه‌تا نه‌هایی و «گابۆڕ»ـی سه‌ید قادر هیدایه‌تی که‌ڵکم وه‌رگرتووه‌. پاش هه‌رکام له‌م به‌شانه‌ سێ‌ چیرۆکم هه‌ڵبژاردووه‌ و ده‌قی چیرۆکه‌کانم هێناوه‌ته‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامی چیرۆکه‌کاندا، هه‌ندێک پرسیارم ئاراسته‌ی خوێنه‌ر کردووه‌ که‌ به‌ ئاوردانه‌وه‌ له‌و پرسیارانه‌، باشتر له‌ چیرۆکه‌کان تێ بگات و پرۆڤه‌یه‌ک بێت بۆ چیرۆک خوێندنه‌وه‌.”
پێرستی کتێبەکەش بەمجۆرەیە:
پێشەکی
بەشی یەکەم: چیرۆک چییە؟
بەشی دووهەم: گەڵاڵە
زەلکاو(شێرزاد حەسەن)
کەڵ(بریا کاکە سووری)
دوایین وێنەی پیاوێکی نامۆ(سەید قادر هیدایەتی)
بەشی سێهەم: کەسایەتی و پێشکەش کردنی کەسەکان
پانچا(نەجیبە ئەحمەد)
کوێرەوەری(برایم ئەحمەد)
تەقریبەن پیاوێکی‌ئاوا(عەزیز مەحموودپوور)
بەشی چوارەم: گۆشەنیگاکان
چیرۆکێک بۆ خوشکی ڕەحمەت(عەتا نەهایی)
مردنی سەربازە هەڵهاتووەکە لە گێڕانەوەی هاوڕێکانیدا(عەتا محەمەد)
تاقە قامکێ بۆ ئاماژە(چنوور سەعیدی)
بەشی پێنجەم: ناوەڕۆک
پێکەنینی گەدا(حەسەن قزڵجی)
عەینەک و سەمعەک(محەمەد ڕەمەزانی)
مارلین(شێرزاد حەسەن)
بەشی شەشەم: چیرۆک، فەنتازیا، خەیاڵ
ئەو باڵندە بریندارە کە منم(عەتا نەهایی)
سەفەری سیفر(عەلی غوڵامعلی)
ئەسرین(زەکەریا بزدوودە)
گوڵاڵە کێویلەکانی کۆتەڵ(فەرهاد پیرباڵ)

Previous Post

ئەحمەدی قازی؛ وێژەر و وەرگێڕی بلیمەت، ڔووناکبیر و ڔۆژنامەوانی پێشەنگ

Next Post

زەریف: جیهان قەرزداری خەڵکی زوڵملێکراوی سەردەشت و هەڵەبجەیە

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات
کەلتوری

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

حوزه‌یران 4, 2025
‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە
کەلتوری

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

حوزه‌یران 4, 2025
کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت
کەلتوری

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

ئایار 30, 2025
خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە
کەلتوری

خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە

ئایار 27, 2025
پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا
کەلتوری

پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا

ئایار 24, 2025
بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات
کەلتوری

بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات

ئایار 10, 2025
Next Post
زەریف: جیهان قەرزداری خەڵکی زوڵملێکراوی سەردەشت و هەڵەبجەیە

زەریف: جیهان قەرزداری خەڵکی زوڵملێکراوی سەردەشت و هەڵەبجەیە

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020