بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەیسەڵ مێقداد وەزیری دەرەوەی سوریا وتی کە وڵاتانی ڕۆژئاوا هەوڵی گەیاندنی هاوکارییە مرۆڤدۆستانەکان بۆ گرووپە تیرۆریستییەکان دەدەن و جەختیکردەوە کە هەر هاوکارییەک دەبێت لە ڕێگای دیمەشقەوە بێت.
ناوبراو لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا وتی: ئامانجی سەرەکی بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا گەیاندنی هاوکارییەکانە بۆ ئەندامانی گرووپە تیرۆریستییەکانی وەک بەرەی نوسرە، داعش و کڵاو سپییەکان.
مێقداد وتی: ئەگەر ئەمریکا سەبارەت بە هاوکارییە مرۆڤدۆستانەکان ڕاستگۆ بێت، سوریا ئامادەیی ئەوەیە هەیە کە لە ڕێگای دیمەشقەوە نەک لە ڕێگای سنورەکانی تورکیا یان هەر سنورێکی دیکەوە هاوردەی بکات.
وەزیری دەرەوەی سوریا وتی: ئەمریکا هیچ گرنگییەک بە ژیانی گەلی سوریا نادات و هۆکارەکەشی ئەوەیە کە بەردەوام دەسەڵاتدارانی واشنتن ڕێگری لە هەڵگرتنی سزا و گوشارەکانی سەر سوریا دەکەن و ئەمریکا ئەگەر بتوانێت لە ڕێگای سزاکانەوە تەنانەت ڕێگری لە گەیشتنی پاروە نانێک بۆ خەڵکی سوریا دەکات.
ناوبراو جەختیکردەوە کە بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا نایاساییە و دەبێت کۆتایی بێت./.