بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا جەختیکردەوە کە سیاسەتی حکومەتەکەی باشترکردنی پەیوەندییەکانە لە گەڵ سەرجەم وڵاتان و وتی: پەیوەندییەکانی ئێمە و سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران زۆر باشە، ئەوان سەردانی عێراقیان کرد و کۆبوونەوەی زۆر باش و ئەرێنیمان هەبووە و بیر و ڕامان سەبارەت بە داهاتووی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عێراق ئاڵوگۆڕ کردووە و منیش پێم خۆشە وێڕای پاراستنی ئەم پەیوەندییانە هەوڵی بەرفراوانتربوون و گەشەپێدانی بدەین.
ناوبراو وتی: ڕەئیسی بۆ سەردانی تاران منی بانگهێشت کردووە و لە دەرفەتێکی گونجاودا وەڵامی ئەو بانگهێشتکردنە دەدەینەوە بەڵام هەندێک هەوڵی شکستی پەیوەندییەکانی ئێمە و جیهان دەدەن، ئەمانە پەیوەندی کەسی نییە بەڵکوو لە پێناو بەرژەوەندییەکانی وڵاتدایە، عێراق لە سەقامگیری و ئاشتی ناوچەکە ڕۆڵی هەیە./.