بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوەی «ورایتی» فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی کەن پێڕستی ناوبژیوانانی بەشی کێبڕکێی سەرەکی خۆی ڕاگەیاند.
لەم پێڕستەدا کە ژنە سینەماکارەکان بە زۆری دەبینرێن ، مێگی جیلێنهال ئەکتەری ئەمریکی، مەلانی لۆران ئەکتەر و فیلمسازی فەرەنسی،میتی دیاپ دەرهێنەر و ئەکتەری فەرەنسی – سێنێگالی، جێسیکا هوسنر دەرهێنەری ئۆتریشی و مایلن فامێر گۆرانیبێژی فەرەنسی ٥ ناوبژیوانی ژنی ئەم فێستیڤاڵەن .
لە ڕێزبەندی ناوبژیوانانی ئەمساڵ کە برپرسیارێتییەکەی لە ئەستۆی ئێسپایک لی دایە، سێ سینەماکاری پیاویش دەبینرێن. لەم پێڕستەدا تاها ڕەحیم ئەکتەری فەرەنسی، کالبێر مێندۆزا فیلهۆ سینەماکاری بەرازیلی و سانگ کانگ هوو ئەکتەری کۆریاییش بەشدارن.
فێستیڤاڵی کەن ئەمساڵ لە ڕۆژانی ٦تا۱۷جولای(١٥تا٢٦ پووشپەڕ) بەڕێوە دەچێت.