بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سەردانێکدا بۆ ئەردەن لە گەڵ شا عەبدوڵڵای دووەم، شای ئەو وڵاتە کۆبووە.
لەو کۆبوونەوەدا کە بە ئامادەبوونی فەیسەڵ بن حوسێن سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی ئەردەن بەڕێوەچوو، پەیوەندییەکانی ئەردەن و هەرێم تاوتوێ کرا و هەر دوو لا جەختیان لە سەر پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە سەرجەم بوارەکاندا کردەوە.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەێندراوێکی بڵاو کردووەتەوە کە تێیدا هاتووە، بارزانی و شا عەبدوڵڵا داکۆکییان لە سەر پێویستی پتەوکردن و یەکخستنی هەوڵە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان لە چوارچێوەی ستراتیژێکی گشتگیردا کردووەتەوە بۆ شەڕی دژ بە تیرۆر و توندڕۆیی و کاری هاوبەش لە پێناو مسۆگەربوونی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە./.