بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دیپلۆماتکارێکی ئێرانی لە نوێنەرایەتی ئەم وڵاتە لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وێڕای ڕەتکردنەوەی هەنگاوە نایاساییەکەی ئەمریکا بۆ داخستنی ماڵپەڕە ئێرانییەکان و هەروەها ماڵپەڕەکانی دیکەی نزیک لە لایەنەکانی بەرەی خۆڕاگری، وتی: ئەریکا بە ئاشکرا ئازادی ڕاگەیاندنی سنوردار کردووە.
وەزارەتی دادی ئەمریکا 33 ماڵپەڕی یەکێتی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنەکانی ئیسلامی ئێران و سێ ماڵپەڕی گرووپی کەتائیبی حیزبووڵای بە تۆمەتی پێشێلکردنی گەمارۆکانی ئەم وڵاتە داخست.
لە سەر ماڵپەڕی پرێس تیڤی، کەناڵی ئەلعالەم و کەناڵی ئەلمەسیرە هاتووە کە “ئەم ماڵپەڕە ڕاگیراوە”./.