بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا پیرۆزبایی خۆیی بە بۆنەی هەڵبژاردنی سەید ئیبراهیم ڕەئیسی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئیسلامی ئێران ڕاگەیاند.
تاڵەبانی لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاندووە: ئێمە لە هەرێمی کوردستان تێڕوانینێکی تایبەتمان لە سەر پەیوەندی دۆستانە و مێژوویی لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران هەیە. هیوادارین لە قۆناغی بەردەم و لە سەردەمی سەرۆکایەتی بەڕێزتان پەیوەندییەکانمان لە سەر بنەمای دۆستایەتی و بەرژەوەندی هاوبەش، گەشە بدەین و لە پێناو جێگیربوونی ئاسایشی ناوچەکەش هاوکاری بکەین./.