بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە سبەی چوارشەممە 23 ی 6 ی 2021، نێچیرڤان بارزانی بە سەردانێک دەگاتە وڵاتی ئەردەن و لە گەڵ شای ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
بڕیارە لەو کۆبوونەوەدا پەیوەندییەکانی ئەردەن لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، بوارەکانی هاوکاری لە نێوان هەر دوو لا و دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە تاوتوێ بکرێت.
سەرۆکی هەرێم پێشتریش سەردانی ئیماراتی کرد و لە گەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆبووە./.