بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەحمود عەباس سەرۆکی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین جەختی لە سەر پێویستی یەکڕیزی نیشتمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی پیلانگێڕییەکان کردەوە.
ناوبراو وتی کە بە یەکڕیزی نیشتمانی دەتوانین سەرجەم پیلانگێڕییەکان لە دژی بەرەی ناوخۆیی پووچەڵ بکەینەوە و پاڵپشتیش لە ڕێکخراوی ئازادیخوازی فەڵەستین وەک تەنیا نوێنەری یاسایی گەلی فەڵەستین دەکەین.
مەحمود عەباس جەختی لە سەر بەردەوامی هەوڵەکان بۆ ئاشتەوایی نیشتمانی لە فەڵەستین کردەوە و داوای لە بزوتنەوەکانی فەتح و حەماس، گرووپەکانی ئەندام لە ڕێکخراوی ئازادیخوازی فەڵەستین و بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی کرد تا لە زووترین کاتدا پەنا بۆ وتووێژی کۆتایی هێنان بە ناکۆکییەکان ببەن.
سەرۆکی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین ئەم دامەزراوەی بە تەنیا لایەنی یاسایی بۆ پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەی کەرتی غەززە ناو برد./.