بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆنفرانسی هاوبەشی ئابوری ئێران و سوریا لە شاری دیمەشق بەڕێوەچوو. ئەم کۆنفرانسە بە هاوکاری ژووری هاوبەشی بازرگانی ئێران و سوریا و هەروەها ناوەندی بازرگانی ئێران لە دیمەشق بەڕێوەچوو.
نوێنەرانی ژووری هاوبەشی بازرگانی، یەکێتی ژوورە پیشەسازی، کشتووکاڵی و بازرگانییەکانی سوریا، ناوەندی بازرگانی ئێران، بازرگانان و هەناردەکارانی هەر دوو وڵات لەم کۆنفرانسەدا بەشدارییان کرد.
محەممەد سامر خەلیل وەزیری ئابوری و بازرگانی دەرەکی سوریا لە وتاری خۆی لەم کۆنفرانسەدا جەختیکردەوە کە ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی نێوان سوریا و ئێران و هاوکارییەکانی هەر دوو وڵات لە بواری ئابوری زیاتر دەبێت.
ناوبراو وتی کە دیمەشق ئامادەیە پێشوازی لە کۆمپانیا ئێرانییەکان بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەکانی کەرتی حکومی و تایبەت بکات.
محەممەد ئیسلامی وەزیری ڕێگاوبان و نیشتەجێبوونی ئێرانیش وتی کە لە چوارچێوەی هاوکارییە هاوبەشەکانی ئابوری، چەندین بڕیار بۆ زیاترکردنی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان و وەبەرهێنان دەرکرا و هەروەها لە سەر کردنەوەی ناوەندی ئاوەدانکردنەوەی سوریاش ڕێکەوتن کرا./.