بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دەقی پەیامەکەی بزوتنەوەی حەماس بەم شێوازەیە:
بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەڵەستین (حەماس) بە بۆنەی دەسکەوتی بەڕێوەچوون و سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران پیرۆزبایی لە سەید عەلی خامنەیی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی و گەل و حکومەتی ئەم وڵاتە دەکات.
لە درێژەی ئەو پەیامەدا هاتووە: بەم بۆنەوە ئێمە لە بزوتنەوەی حەماس پیرۆزبایی هەڵبژاردنی سەید ئیبراهیم ڕەئیسی دەکەین و لە خودای گەورە سەرکەوتن و بەردەوامبوونی لە ڕێگای خزمەت بە کۆماری ئیسلامی ئێران و مسۆگەربوونی ئامانجەکانی گەلی ئێران لە پێناو گەیشتن بە گەشە و پێشکەوتن و ئاسوودەیی بەردەوام و بەهێزکردنی هەڵوێستە شەرەفمەندانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پاڵپشتی گەلی فەڵەستین، داواکارین./.