بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق لە پەیامێکدا پیرۆزبایی خۆیی بە بۆنەی بەڕێوەچوونی سێزدەیەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئێران بە ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی و گەل و حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕاگەیاندووە.
ناوبراو لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر ڕایگەیاند: سەرکەوتنی ئەزموونی دیمۆکراسی و بەڕێوەچوونی سێزدەیەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی بە ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی و گەل و حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران پیرۆزبایی دەڵێم.
ناوبراو لە درێژەی پەیامەکەیدا پیرۆزبایی لە سەید ئیبراهیم ڕەئیسی وەک سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران کردووە و ڕایگەیاندووە کە هیوادارین ئەم هەڵبژاردنە ببێتە دەستپێکی قۆناغێکی نوێی سیاسی و چارەسەرکردنی کێشەکانی لە ئاستی ناوچەکە و نێودەوڵەتی./.