بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە پەیامەکەی بەرهەم ساڵح بۆ سەید ئیبراهیم ڕەئیسی هاتووە: جەنابی دکتۆر سەید ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی کۆماری ئیسلامی ئێران، سڵاو و ڕێز، پڕ بە دڵ پیرۆزبایی هەڵبژاردنی ئێوە وەک سەرۆک کۆماری نوێی ئیسلامی ئێران دەکەم و هیوادارم لەم ئەرکە گەورەیەدا لە خزمەت بە گەلی ئازیزی ئێران و مسۆگەرکردنی پێشکەوتن، گەورە و ئاوەدانی، سەرکەوتوو بن.
بەرهەم ساڵح لە درێژەی پەیامەکەیدا ڕایگەیاندووە: پەیوەندییەکانی عێراق لە گەڵ وڵاتی دراوسێ ئێران و گەلی ئەم وڵاتە، پەیوەندییەکی شارستانی، کەلتوری و کۆمەڵایەتی پتەو بە درێژایی مێژوو بووە. کۆماری ئیسلامی ئێران لە شەڕی دژ بە داعش لە هاوکاریکردنی عێراق ڕۆڵی گەورەی هەبووە. چاوپێکەوتنەکەم لە گەڵ ئێوە لە سەردانەکەتان بۆ بەغدا و گرنگیدانتان بە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵات وەبیردێنمەوە.
لە کۆتایی ئەو پەیامەدا هاتووە: ئێمە دڵنیاین لە هەوڵ و گرنگیدانی بەڕێزتان بە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵات و ئەوەی کە بۆ ناوچەکە دەتوانێت ببێتە سەرچاوەی خێر. جارێکی دیکە پیرۆزبایی سەرکەوتنتان لە هەڵبژاردنەکاندا دەکەم و لە گەڵ ئێوە هەوڵی داهاتوویەکی باشتر بۆ گەلان و وڵاتانی خۆمان دەدەین. خودای گەورە خێر و ئاسوودەیی ببەخشێتە خەڵک، ڕێبەری و حکومەتی ئێران./.