بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەسەن ڕۆحانی لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاندووە کە بەشداری کەم وێنەی ئێوە لە یەکێک لە گەورەترین ڕووداوە سیاسی و چارەنوسسازەکان، پیشاندەری پەیمانێکی نوێیە لە گەڵ ئامانجەکانی حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) و وەڵامدانەوەی پەیامەکەی حەزرەتی ئایەتووڵا خامنەیی و نوێکردنەوەی پەیمانیشە کە گەڵ ئەو شەهیدانەی کە خوێنی پاکی ئەوان یەکڕیزی گەلی ئێرانی لێکەوتووەتەوە.
ڕۆحانی ڕایگەیاندووە کە بەشداری زۆرینەی خەڵکی ئێران لە هەڵبژاردنەکان لە کاتێکدا کە ڕوبەڕوی گەورەترین شەڕی دەروونی دوژمن بووینەتەوە، بووە هۆی شکست و سەرشۆڕی دوژمنان و نەیاران و ناحەزانی گەلی ئێران و جارێکی دیکە داهاتووی پڕ لە سەروەری ئێرانی ئیسلامیی دیاری کرد و ئەوەشی پیشاندا کە گەلی ئێران هەردەم لە گۆڕەپانی بەرەنگاربوونەوەی دوژمنانی ناوخۆیی و دەرەکی، سەرکەوتوو و سەربەرز هاتووەتە دەرەوە.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران پیرۆزبایی لە هەڵبژێردراوی گەل کردووە و هیوای ئەوەشی خواستووە کە دەسکەوتەکانی ئەم حەماسەتە کەم وێنەیە، پێشکەوتن و ئاوەدانی زیاتری نیشتمانی ئیسلامی و سەربەرزی زیاتری گەلی ئێرانی لە گۆڕەپانە جیاجیاکانی ناوخۆ و دەرەوە بە دواوە بێت./.