بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، توێژینەوەیەکی پزیشکی لە وڵاتی بەریتانیا ئاشکرای کردووە کە خواردنی گۆشتی مریشک لە لایەن گەنجانەوە لە داهاتوودا ئەگەری توشبوونیان بە نەخۆشی شێرپەنجەی کۆڵۆن کەم دەکاتەوە.
توێژینەوەکە لە سەر 20 هەزار حاڵەت کراوە کە هەر یەک داتای تەواویان لە سەر سیستەمی خۆراک لە تەمەنی منداڵی و هەرزەکانی پێشکەش کردووە، دواتر بۆ ماوەی دە ساڵ بەدواداچوون بۆ حاڵەتەکان کراوە.
بە پێی هەمان توێژینەوە، دەرکەوتووە کە ئەوانەی لە تەمەنی منداڵییەوە گۆشتی مریشک لە سیستەمی خۆراکی ئەواندا هەبووە، ئەگەری دەرکەوتنی ئادینۆما لە کۆڵۆن بە ڕێژەی لە سەدا 230 کەمتر بووە و لە کۆمدا بە ڕێژەی لە سەدا 50 کەمتر بووە.
بە پێی زانیارییە پزیشکییەکان، ئادینۆما گرێی بێ زیانە، بەڵام ئەگەری ئەوەش هەیە کە دواتر بگۆڕدرێت بۆ شێرپەنجەی کۆڵۆن یان کۆم./.