بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە گەڵ فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق کۆبووە.
زەریف لەو کۆبوونەوەدا وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی سەبارەت بە ڕێکەوتنی هێڵی ئاسانی شەلەمچە – بەسرە، جەختی لە سەر ئامادەیی تاران بۆ پەرەپێدانی هاوکارییە ئابورییەکان لە گەڵ عێراق کردەوە.
وەزیری دەرەوەی عێراقیش وێڕای بەرزنرخاندنی هاوکارییە ئابورییەکانی نێوان هەر دوو وڵات، ستایشی هاوکارییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ بەرەوپێشچوونی ئەم پەیوەیدییانە کرد./.