بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ڕاگەێندراوێکی باڵیۆزخانەی ئێران لە عێراقدا هاتووە کە وەک ڕابردوو، پرۆسەی پێدانی ڤێزە بۆ عێراقییەکان بە پێی ڕێکارنامەکان و لە بەرچاوگرتنی ڕێنماییە تەندرووستییەکانی تایبەت بە کۆرۆنا، تەنیا بۆ ئەم گرووپانە دەبێت:
ئەوانەی کە لە گەڵ ژنانی ئێرانی هاوسەرگیرییان کردووە
ئەو منداڵانەی کە باوک و دایکیان ئێرانی و عێراقین
بازرگانان و وەبەرهێنەران
ئەوانەی موڵەتی خوێندن یان نەخۆشییان لە ئێران هەیە
ئەو نەخۆشانەی کە پێشتر سەردانی ئێرانیان کردووە
بەم هۆیەشەوە قەدەغەی پێدانی ڤێزەی زیارەتی و گەشتیاری بە هۆی کۆرۆناوە بەردەوام دەبێت./.