بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بۆ ئەوەی تەندرووست بن دەتوانن قەرنابیت بدەن لە ڕندە، واتە ورد وردی بکەن، پاشان لە گەڵ کەمێک زەیتی زەیتون و خوێ لە سەر ئاگری کز دەم بکێشێت. دەتوانرێت بە پێی ئارەزو سەوزە و پیازی تێبکرێت، کە نەرم بووەوە لە قاپێکدا تێکەڵی کەمێک برنج بکرێت و بە شلە و مریشک یان گۆشتەوە بخورێت.
بەدەر لەوە تامی خۆشی هەیە و کەمترین برنج ئەخۆی، قەرنابیت چەندین ڤیتامینی هەیە و بەو ڕێگایە بۆ غوددەش زیانی نییە، لە بەر ئەوەی کە ڕیشاڵی زۆرە، یارمەتی هەرس و کێش دابەزاندن و چالاکی مێشک دەدات و بەرگری لەش زیاد دەکات./.