بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە تویتێکدا بە بۆنەی ساڵۆگەڕی فەتوای جیهادی ئایەتووڵا سیستانی وتی کە ئەم سەرکەوتنە تەنیا بە مسۆگەربوونی سێ مەرج تەواو دەبێت.
ناوبراو وتی: بە شانازییەوە ساڵۆگەڕی دەرکردنی فەتواکەی ئایەتووڵا سیستانی مەرجەعیەتی باڵا وەبیردێنینەوە و یادی ئەوانەش بەرز دەنرخێنین کە لەم ڕێگایەدا گیانی خۆیان کردە قوربانی.
سەرۆک کۆماری عێراق وتی کە نیشتمان بە یەکگرتوویی عێراقییەکان لە سوپا و حەشد و پێشمەرگە لە تیرۆریزم پاک کرایەوە.
بەرهەم ساڵح وتی: ئەم سەرکەوتن و دەسکەوتە تەنیا بە سێ مەرجی وڵاتێکی بەهێز، سەروەری یاسا و حکومەتێکی دەسپاک و حەکیمانە، تەواو دەبێت./.