بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەهدی سوبحانی وەک باڵیۆزی نوێی ئێران لە سوریا دەستنیشان کرا و دەستی بە کارەکانی کرد.
ناوبراو لە کۆشکی شەعب بە ئامادەبوونی فەیسەڵ مێقداد وەزیری دەرەوە و مەنسور عیزام وەزیری کاروباری سەرۆکایەتی کۆماری سوریا نامەی دەستبەکاربوونی ڕادەستی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە کرد.
سوبحانی پێشتر لە پۆستەکانی بەڕێوەبەری نووسینگەی پلاندانان و کاروباری ستراتیژی وەزارەتی دەرەوە، سەرکۆنسووڵی ئێران لە شاری کەراچی پاکستان، جێگری بەڕێوەبەری ڕۆژئاوای ئاسیا لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران و هەروەها جێگری باڵیۆزی ئەم وڵاتە لە وڵاتانی تورکمانستان و ئۆکرانیا چالاکی کردووە./.