بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گرووپی تاڵیبان دژایەتی خۆیی بۆ بوونی هێزەکانی بێگانە لە ئەفغانستان ڕاگەیاند.
تاڵیبان لە بەیاننامەیەکدا بە ئاماژە بە هەواڵ و ڕاپۆرتی تایبەت بە بوونی هێزەکانی بێگانە لە ئەفغانستان، بە ناوی دابینکردنی ئاسایشی فڕۆکەخانەکان یان باڵیۆزخانەکان جەختیکردەوە کە ئیماراتی ئیسلامی داوای پەیوەندییەکی ئەرێنی لە گەڵ جیهان، ناوچەکە و وڵاتانی دراوسێ دەکات.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: گەلی ئەفغانستان لە چوار دەیەی ڕابردوو تا ئێستا ڕوبەڕوی کێشە و گرفتی زۆر بووەتەوە و بەم هۆیەوە پێویستی بە هاوکاری مرۆڤدۆستانەی وڵاتانی دۆست هەیە و تاڵیبانیش خوازیاری ئەو هاوکارییانەیە بۆ گەلی ئەفغانستان و پێشوازیی لێدەکات.
تاڵیبان جەختیکردووەتەوە کە بوونی هێزەکانی بێگانە لە ئەفغانستان بە هەر ناونیشان و لە هەر وڵاتێکەوە بێت بۆ گەلی ئەفغانستان و ئیمارەتی ئیسلامی قبووڵکراو نییە.
لە کۆتایی ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە: دابینکردنی ئاسایشی بست بە بستی ئەفغانستان، فڕۆکەخانەکان، باڵیۆزخانەکان و نوێنەرایەتی وڵاتانی بیانی ئەرکی ئەفغانەکانە و هیچ کەس نابێت هیوای بە مانەوەی هێزەکانی بێگانە بێت و لەم پێناوەدا هەنگاو هەڵبگرێت و هەر کەس تووشی هەڵەی لەم شێوەیە بێت، ئەفغانەکان و ئیمارەتی ئیسلامی وەک داگیرکارێک سەیری دەکات و ئەو هەڵوێستەی دەبێت کە بە درێژایی مێژوو لە بەرامبەر داگیرکاران پیشانیداوە./.