بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە دەنگدانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان پێنج وڵاتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، برازیل، ئەلبانیا، غانا و گابۆن وەک ئەندامی ناهەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ ماوەی دوو ساڵ هەڵبژێردران.
ئەو وڵاتانەش شوێنی ڤێتنام، نایجڕ، تونس، ئیستۆنیا، سانت ڤنسنت و دوورگەکانی گرینادین دەگرنەوە.
شێخ محەممەد بن ڕاشد ئالی مەکتوم جێگری سەرۆک کۆمار، سەرۆک وەزیران و دەسەڵاتداری دۆبەی و شێخ محەممەد بن زاید ئالی نهیان جێنشینی ئەبوزەبی و جێگری فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی ئیمارات، پیرۆزبایی ئەم دەسکەوتە دیپلۆماسییەیان کردووە./.