بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند کە لە چەند ڕۆژی داهاتوو فیلمێکی بەڵگەیی لە سەر دەستبەسەرکردنی سیخوڕێکی ڕژێمی زایۆنیستی لەم وڵاتە بڵاو دەکرێتەوە.
یەحیا سەریع وتی کە لەو فیلمەدا بە بەڵگە دەستێوەردانی ڕژێمی زایۆنیستی لە کاروباری ناوخۆیی یەمەن نمایش دەکرێت.
ناوبراو وتی کە لەو فیلمەدا بۆ یەکەم جار پیلانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ هێرشی سەر یەمەن و چەند نهێنییەکی دیکە دەخرێتەڕوو./.