بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بە گێڕانەوە لە پەیوەندییە گشتییەکانی فیلم، “قەهرەمان” نۆیەمین دروستکراوی فەرهادی-یە و ئەمیر جەدیدی، مەحسین تەنابەندە، فرشتە سەدر عرفایی، ئیحسان گودەرزی و سارینا فەرهادی لەگەڵ کۆمەڵێکی دیکەی ئەکتەران، کە زۆربەیان کەسانی نوێن، ڕۆڵیان تێدا گێڕاوە.
لەم ڕۆژانەدا ئەسغەر فەرهادی لە پاریس، سەرقاڵی ئەنجامدانی میکس و دوایین ئامادەکارییەکانی ئەم فیلمەیە.
هەفتاوچوارەمین فێستیڤاڵی فیلمی کەن، ئەمساڵ، لە ۶ تاکوو ۱۷ی تەمموز (۱۵ تاکوو ۲۶ی پووشپەڕ) لە شاری کەن-ی فەرەنسا بەڕێوە دەچێت.









