بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گرنگترین سوودەکانی خواردنی گێلاس بریتین لە:
دژە ئۆکسانە، مەترسی نەخۆشییە درێژخایەنەکان کەم دەکاتەوە.
لە پاش وەرزشکردن یارمەتی کرژبوونی ماسولکەکان دەدات و بە زوویی چارەسەری دەکات.
نیشانەکانی ڕۆماتیزم کەم دەکاتەوە و ئازاری جومگەکان ناهێڵێت.
تەندرووستە بۆ توشبووانی شەکرە، ڕێگری دەکات لە بەرزبوونەوەی شەکری خوێن.
باری دەروونی باشتر دەکات، نیگەرانی و دڵەڕاوکێ کەم دەکاتەوە، هۆڕمۆنی سیرۆتۆنین لە جەستەدا زیاد دەکات./.









