بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدولمەجید تەبون سەرۆک کۆماری جەزایر جارێکی دیکە دژایەتی خۆی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی ڕاگەیاند.
ناوبراو وتی: هەر وڵاتێک ئازادە چی دەکات بەڵام جەزایر هیچ کات ڕوو ناهێنێتە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی و تا کاتێک حکومەتی سەربەخۆی فەڵەستین پێک نەهێندرێت، ئەم کارە جێبەجێ ناکات.
مانگی شوباتی ڕابردووش شاندێکی پەرلەمانیی جەزایر کۆبوونەوەیەکی نێودەوڵەتیی بە بۆنەی بەشداری شاندێکی پەرلەمانی ڕژێمی زایۆنیستی بە جێهێشت./.