بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زیاد نەخالە ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین وتی: خۆڕاگری لەم شەڕەدا ئەوەی سەلماند کە هاوکێشەکان تەنیا پەیوەندی بە قودسەوە هەیە و هیچ کات موڵەتی بەجولوکەکردنی شارەکە و دەرکردنی دانیشتووانی گەڕەکەی شێخ جەڕاح و دەسدرێژی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا نادات.
ناوبراو وتی: بە هەموو هێزێکەوە هەوڵ دەدەین ئەوانەی لە میانەی شەڕی ئەم دواییەی دژ بە ڕژێمی زایۆنیستی دەستبەسەر کراون، ئازاد بکرێن. خۆڕاگری بەردەوام ئامادەی بەرگرییە و بە ڕاشکاوانە پەیامی ئەوەی گەیاندووە کە ئەگەر دوژمنی زایۆنیستی لە تاوانەکانی بەردەوام بێت بە هەموو هێزێکەوە بۆ گۆڕەپانەکە دەگەڕێتەوە./.