بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەدر زیادی ئەندامی هاوپەیمانی سائیرۆن لە پەرلەمانی عێراق و لە سەرکردەکانی ڕەوتی سەدر جەختیکردەوە کە ڕۆڵ و کاریگەری گەورەی ئیمام خومەینی (رە) تەنیا بەسراوەی ئێران و ناوچەکە نەبووە بەڵکوو لە جیهاندا بە گشتی ڕۆڵیان هەبووە و گۆڕانکارییان لە هاوسەنگی هێزدا کرد و ئێرانیان کردە وڵاتێکی خاوەن پێگە.
ناوبراو وتی: ئیمام خومەینی (رە) ئەو ئێرانەی هێندە بەهێزە کرد کە ئەمڕۆ جێی شانازی ئێمەیە.
زیادی وتی: ئێمە وەک سائیرۆن بەردەوام پاڵپشتیمان لە کۆماری ئیسلامی ئێران کردووە بە تایبەت لە بەرامبەر گەمارۆکانی ئەمریکا، ئێمە بەردەوام باسمان لە گەلی برادەری ئێران کردووە و هیچ جیاوازییەکی لە گەڵ گەلی عێراق نییە و ئێمەش هەڵوێستی ئەوان هیچ کات لە بیر ناکەین، بە تایبەت لە شەڕی دژ بە داعش کە هاوکاری کەم وێنەی عێراقییەکانیان کرد.
ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە درێژەدا وتی: ئێمە دەبێت ئەمڕۆ لە گەڵ گەلی ئێران بمێنینەوە و هیوامان بەوە هەیە کە کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام لە ڕیزی وڵاتانی بەهێزی جیهاندا بمێنێتەوە./.