بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ریزبەندی زانکۆ ئاسییەکانی تایمز لە ساڵی 2021 ڕاگەیێندرا.
لەم ڕیزبەندییەدا کە لە نێوان ٥٥١ زانکۆ ئەنجام درا زانکۆی کوردستان پلەی 133ی مسۆگەر کرد.
سیستەمی تایمز یەکێک لە سیستەمە بڕواپێکراوەکان بۆ ڕیزبەندیی زانکۆکانە.
لەم ڕیزبەندییەدا 47 زانکۆی ئێرانی هەڵسەنگێندران و زانکۆی کوردستان لەم نێوەدا پلەی 16ی مسۆگەر کرد.
ریزبەندی زانکۆ ئاسییەکانی تایمز بەگوێرەی هەندێ پێودانگ وەکوو ژمارەی وتاری زانستی، داهاتی لێکۆڵینەوەیی، ئاڵوگۆڕی زانست، پێگەی نێودەوڵەتی دەبێت.