بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خالەق قدومی نوێنەری بزوتنەوەی حەماس لە تاران وێڕای دەستخۆشی لە پاڵپشتی هەمەلایەنەی گەل و حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە گەلی ستەملێکراوی فەڵەستین، وتی: ڕژێمی زایۆنیستی دوژمنی هاوبەشی ئێران و فەڵەستینە و فەڵەستینییەکان هیچ کات هاوکارییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەبیر ناکەن.
ناوبراو وتی: ئێمە ئامانج و داهاتوویەکی هاوبەشمان هەیە، ئازادکردنی قودس و لەناوچوونی ڕژێمی زایۆنیستی دوو ئامانجی هاوبەشی ئێران و فەڵەستینە.
نوێنەری بزوتنەوەی حەماس وتی کە فەڵەستینییەکان مووشەکی ئەیازیان بە هێزی 250 کیلۆمەترەوە درووست کردووە کە هێزی ڕووخاندنی بە تەواوی زایۆنسیتەکانی تووشی شۆک کردووە./.