بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جەواد موسەوی ئەندامی هاوپەیمانی سائیرۆن ڕایگەیاند کە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق گۆڕانکاری لە پێکهاتەی کابینەکەی دەکات.
ناوبراو وتی کە 5 وەزیری نوێ بۆ کابینەی کازمی دەستنیشان دەکرێن.
موسەوی وتی: بەدەر لە وەزیری تەندرووستی، وەزیرانی دارایی، کارەبا، پیشەسازی و کشتووکاڵ تووشی ئەم گۆڕانکارییە دەبن.
ڕاشیگەیاندووە کە ناوی وەزیرانی نوێ لە ڕۆژانی داهاتوو دەدرێتە پەرلەمانی عێراق./.