بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پاش سەرکەوتنی فەڵەستینییەکان لە شەڕی 12 ڕۆژەی ئەم دواییەی غەززە، ڕژێمی زایۆنیستی هەڵمەتێکی دەستبەسەرکردنی فەڵەستینییەکانی دەستپێکردووە.
تا ئێستا 32 فەڵەستینی لە ڕۆژانی ڕابردوو دەستبەسەر کراون و لە نێو ئەوانیشدا دیلە ئازادکراوەکانی وەک شێخ خزر عەدنان دەبینرێت. هۆکاری دەستبەسەرکردنەکان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەو خەڵکە بەشدارییان لە ڕاپەڕینەکەی ئەم دواییەی گەلی فەڵەستین کردووە.
چالاکوانانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕایانگەیاندووە کە ئەم هەنگاوەی زایۆنیستەکان بۆ تۆڵەی شکستەکەی شەڕی 12 ڕۆژەیە./.