بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرەکیترین هۆکارەکانی ئازاری پشت بریتین لە:
ئەنجامدانی جوڵەیەکی لەپڕ کە دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە پشت و دروستبوونی ئازار.
دەرچوونی دیسکی ناو بڕبڕەی پشت کە دەبێتە هۆی جوڵانی بڕبڕەکە لە شوێنی خۆی و پەستان خستنە سەر دەماری ناو بڕبڕەی پشت.
هەوکردنی ئێسکی درێژخایەن کە دەبێتە هۆی هەوکردنی بڕبڕەی پشت و دروستبوونی ئازار لە بەشی خوارەوەی پشت.
توشبوونی بڕبڕەی پشت بە بەکتریا کە دەبێتە هۆی دروستبوونی ئازار.
دووگیانی و گەورەبوونی کێشی منداڵ کە دەبێتە هۆی دروستبوونی ئازاری پشت بە تایبەت لە مانگەکانی کۆتایی سک پڕیدا.
دانیشتن بۆ ماوەیەکی زۆر لە سەر کورسی بە بێ وەرگرتنی پشوو یان هەستانەوە و جوڵەکردن دەبێتە هۆی دروستبوونی ئازار.
ئەنجامدانی وەرزش بە شێوەیەکی هەڵە یان پەستان خستنە سەر پشت و ماسولکەکان بە شێوەیەکی توند و قورس.
پەستانی دەروونی وەک خەمۆکی و دڵەڕاوکێ.
هەندێک نەخۆشی کۆئەندامی هەرس، وەک برینی دوانزەگرێ و هەوکردنی زراو و هەروەها نەخۆشی کەمبوونەوەی چڕی ئێسک.
هەڵگرتنی شتی قورس کە لە کێشی کەسەکە زیاتر بێت دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە پشت.
زیادبوونی کێش کە دەبێتە هۆی پەستان خستنە سەر بڕبڕەی پشت و ماسوولکەکانی دەوری بڕبڕەکان./.