بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هۆکارەکانی سکچون و ڕشانەوە، زۆرن کەواتە لەخۆتەوە چارەسەر بەکارمەهێنە چونکە چارەسەرەکانیشیان جیاوازن، لەوانەیە هۆکارەکە ڤایرۆس، بەکتریا، پاڕاسایت، خواردنی شیرینی، هەستیاری بە پڕۆتین، نەخۆشی گەنم و جۆ، ژەهراوی بون، هەستیاری بەجۆرە خواردنێک، کۆرۆنا یان چەندین هۆکاری تر بێت.
باشترین ڕێگاکانی ڕێگری لە سکچون و ڕشانەوەی منداڵان بریتین لە:
1 – هەمو ئاوێک بکوڵێنە پاشان ساردی بکەرەو بۆ خواردنەوە بەکاریبهێنە.
2 – خواردن لەناو سەلاجە هەڵبگرە.
3 – سەوزە و میوە پێش خواردنی جوان بشۆرەوە.
4 – زو زو دەستی منداڵەکەت بشۆ بەتایبەت دوای توالێت کردن.
5 – پاک و خاوێنی تەوالێت و حەمام زۆر گرنگە.
6 – بەکارنەهێنانی خاولی و پەرداخ و کەوچکی یەکتر.
7 – دورکەوتنەوە لەخواردنی دەرەوە بەتایبەت ئەوانەی سەر عەرەبانەکان.
8 – باش کوڵاندنی گۆشت و خواردنەکان.
تێبینی/ تکایە لەخۆتەوە دەرمان بەکارمەهێنە، چونکە هۆکارەکان جیاوازن و چارەسەرەکانیشیان جیاوازن./.