بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیوا ئیسماعیل قائانی فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتی: ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئەوەیان فەرموو کە شەهید سولێمانی دەستی هێزەکانی خۆڕاگری فەڵەستینی پڕ کردووە، ئەوەمان بینی کە غەززە سەرەڕای 15 ساڵ گەمارۆ و سزادان، چۆن قارەمانانە بەرگریی لە تەواوی خاکی فەڵەستین کرد.
ناوبراو وتی: زیاتر لەو 3 هەزار مووشەکەی کە لە لایەن خۆڕاگرییەوە ئاراستەی ناوچە داگیرکراوەکان کراوە، بەرهەمی هەمان جوگرافییە، لەمڕۆوە پەیامی خۆڕاگری بۆ ڕۆڵەکانی فەڵەستین ئەوەیە کە پلانتان دەبێت بۆ ئیدارەی فەڵەستین بە گشتی بێت و بێ گومان دەبێت ڕژێمی زایۆنیستی بیر لەو کاتە بکاتەوە کە ئەم خاکە چیدی لە ژێر داگیرکاری و کۆنتڕۆڵی ئەواندا نییە.
فەرماندەی هێزی قودس وتی: ئامۆژگاری ئەو زایۆنیستانە دەکەین کە پێش ئەوەی خانووە فرۆشراوەکانتان لە ئەورووپا و ئەمریکا و ناوچەکانی دیکە گرانتر ببێت، بگەڕێنەوە و خانووەکانی پێشووی خۆتان بکڕنەوە./.