بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی دادی ئەمریکا هەواڵی دەستبەسەرکردنی ژنێکی بە تۆمەتی هەناردەی کاڵا بۆ ئێران ڕاگەیاندووە.
وەزارەتی دادی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە ژنێکی تەمەن 47 ساڵە بە ناوی تینا چن خاوەنی کۆمپانیای Top One Zone لە نێوان تشرینی دووەمی ساڵی 2015 تا ئایاری 2019 کاڵای لە کۆمپانیاکانی ئەمریکا کڕیوە و پاشان لە ڕێگای کۆمپانیاکانی هۆنگ کۆنگ ڕەوانەی ئێرانی کردووە. کۆمپانیای ناوبراو لە بواری ئەلکترۆنی و کۆمپیۆتەر چالاکی دەکات.
وەزارەتی دادی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە ئەم کارە بە پێشێلکردنی سزاکانی ئەمریکا لە دژی ئێران دادەنرێت.
لە ئەگەری سەلماندنی ئەو تۆمەتە، لانیکەم سزای 20 ساڵ زیندانیکردن بە سەر ئەو ژنەدا جێبەجێ دەکرێت./.