بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند کە چاودێریکردنی نێودەوڵەتی هەڵبژاردنەکانی مانگی ئۆکتۆبەر بوونی نییە.
ناوبراو وتی: چاودێری نێودەوڵەتی بەو مانایە کە دەڵێن بوونی نییە و تەنیا ڕێگا بە تیمێکی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دراوە کە بە شێوازی سنوردار و لە سەر داوای حکومەتی عێراق بەدواداچوون بۆ هەڵبژاردنەکان بکات.
سەحاف وتی کە ئامادەبوونی ئەو تیمەی نەتەوە یەکگرتووەکانیش بە پابەندبوونی تەواو بە پاراستنی سەروەری و سەربەخۆیی عێراق دەبێت./.