بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەتائیبی حیزبووڵا کە ڕۆڵی بەرچاوی لە شەڕی دژ بە گرووپی تیرۆریستی داعش لە ساڵی 2014 تا 2017 هەبووە، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە حکومەتەکەی مستەفا کازمی لە ڕێگای خوڵقاندنی قەیرانەکانەوە هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەرەو پێکدادان دەبات.
بەیاننامەکە جەختی لەوە کردووەتەوە کە گەلی عێراق و لایەنە سیاسییەکانی ئەم وڵاتە سیاسەتە مەترسیدارەکەی مستەفا کازمی بۆ بە ئامانجگرتنی فەرماندە تێکۆشەرەکانی حەشدی شەعبی قبووڵ ناکەن.
ئەم گرووپە خۆڕاگرییەی عێراق هەروەها ڕایگەیاندووە کە لە بەرامبەر ئەم سیاسەتە کە تەنیا لە بەرژەوەندی دوژمنان و پیلانەکانی ئەوانە، بێدەنگ نابێت./.