بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح بەیاننامەیەکی سەبارەت بە دەستبەسەرکردنی قاسم موسلیح فەرماندەی حەشدی شەعبی لە پارێزگای ئەنبار بڵاو کردەوە.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە حەشدی شەعبی بە خوێنی پاکی ڕۆڵەکانی دەسەڵاتی عێراقی گەڕاندەوە و ئەوانەی کە هەوڵی لاوازکردنی ئەم هێزە دەدەن، هەمان ئەو کەسانەن کە خەون بە لاوازکردنی عێراقەوە دەبینن.
هادی عامری ڕایگەیاندووە کە ئەو کەسەی لە دەرەوەی یاسا فەرمانی دەستبەسەرکردن دەردەکات و لەو دەسەڵاتانەی کە دەستور بۆی داناوە تێناگات، ناتوانێت دەسەڵاتی دادوەری بە لاوە بنێت، ناتوانین دەزگای داد و دامەزراوە ئەمنییەکان لە یەک کەسدا ببینین.
لە درێژەی ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە دەستبەسەرکردنەکان بە بێ بڕیاری دادگا بووە و شێوازی ئەشکەنجەدان بینراوە کە بە هیچ جۆرێک قبووڵکراو نییە و ئەمەش هەنگاوی یەکەمە بۆ گەڕانەوە بۆ دیکتاتۆریەت و هیوادارین عێراق و خزمەتکردن بە گەلەکەی بنەمای یەکڕیزی و یەکگرتوویی ئێمە بێت./.