بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میشل باشلێت کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕاپۆرتێکی لە سەر شەڕی 12 ڕۆژەی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی گرووپەکانی خۆڕاگری فەڵەستینی و هێرش و تاوانەکانی ئەو ڕژێمە لە کەرتی غەززە بڵاو کردەوە.
ناوبراو وتی: دەبینین کە ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکانی فەڵەستین زیادی کردووە، بڕیاری دەرکردنی فەڵەستینییەکان لە گەڕەکی شێخ جەڕاح و جێگیرکردنی هێزە سەربازییەکانی ئیسرائیل لە مزگەوتی ئەقسا پەرەی بە ئاڵۆزییەکاندا.
ناوبراو سەبارەت بە هێرشی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر ناوچەکانی نیشتەجێبوونی خەڵک لە کەرتی غەززە، وتی: ئیسرائیل بانگەشە دەکات کە گرووپە چەکدارەکانی لە غەززە بۆردومان کردووە، ئێمە هیچ بەڵگەیەکمان نییە کە بسەلمێنێت گرووپە فەڵەستینییەکان لەو شوێنانەوە هێرشیان کردبێتە سەر ئیسرائیل.
ئەم بەرپرسەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: دانیشتووانی ئیسرائیل کەڵک لە سیستەمی بەرگری گومەزەی ئاسنین وەردەگرن بەڵام دانیشتووانی غەززە هیچ چەکێکی بەرگرییان نییە، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە و بە ئامانجگرتنی خەڵکی سڤیل وەک تاوانی دژە مرۆڤی هەژمار دەکرێت.
ڕاشیگەیاند کە غەززە بووەتە گەورەترین گرتووخانەی جیهان./.