بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، برایم ئیسماعیل خۆشناو سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێر بە ڕۆژنامەی سەباح ی ڕاگەیاندووە کە ئەنجومەنی باڵای دادوەری هەرێمی کوردستان لەم ماوەیەدا سەدان تۆمەتباری داواکراوی ڕادەستی بەغدا کراوە، ئەو کەسانەش لە هەرێمی کوردستاندا بوون.
ناوبراو وتی کە هەماهەنگییەکی زۆر باش لە نێوان هەولێر و بەغدا لەم بوارەدا هەیە.
خۆشناو وتی کە ئەنجومەنی باڵای دادوەری هەرێمی کوردستان بەشێکە لە حکومەتی عێراق و یاسای تاوانەکانی دەزگای دادی فیدراڵ جێبەجێ دەکات.
لە لایەکی دیکە ماجید شەنگالی لە سەرکردەکانی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕایگەیاند کە ڕادەستکردنی تۆمەتبارە داواکراوەکان لە هەرێمە بۆ بەغدا پەیوەندیی بە پرسە سیاسییەکانەوە نییە./.