بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی وەزیری دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاند کە لە سەر پێشنیاری شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی میری قەتەر، ئەم وڵاتە 500 ملیۆن دۆلار بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە هاوکاری دەکات.
ناوبراو وتی: ئێمە بەردەوام هاوکاری براکانمان لە فەڵەستین دەکەین تا کاتێک چارەسەرێکی دادپەروەرانە و هەمیشەیی بۆ دۆسیەی فەڵەستین بە پێی پرۆژەی ئاشتی عەرەبی و بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بدۆزرێتەوە./.