بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا و ئەسامی هاوسەری لە شارۆچکەی دۆمای نزیک لە دیمەشق، دەنگی خۆیان خستە سندۆقەکانی دەنگدانەوە.
هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەیی سوریا ئەمڕۆ چوارشەممە دەستیپێکرد و 18 ملیۆن کەس لە دانیشتووانی ناوخۆ و دەرەوەی ئەم وڵاتە مافی بەشدارییان لەو هەڵبژاردنانەدا هەیە.
ئەسەد وتی کە هۆکاری ئامادەبوونی لە شارۆچکەی دۆما ئەوەیە کە لە سوریا هیچ ناوچەیەک و هیچ پێکهاتەیەک لە دژی ناوچە و پێکهاتەیەکی دیکە نییە./.