بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دووەم هەڵبژاردنی ناوخۆیی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە بەڕێوەچوو و محەممەد باقر قاڵیباف بۆ دووەم ساڵی بەردەوام وەک سەرۆکی پەرلەمانی ئەم وڵاتە هەڵبژێردرایەوە.
هەڵباژردنە ناوخۆییەکانی پەرلەمانی ئێران بۆ دەستەی سەرۆکایەتی هەموو ساڵێک بەڕێوە دەچێت.
هەروەها عەلی نیکزاد و عەبدولڕەزا میسری وەک جێگرانی یەکەم و دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران هەڵبژێردران./.